ئیمزا کردنی دوو یاداشتی لێکتێگەیشتن لە نێوان زانکۆکەمان و زانکۆ عیراقیەکان

مذكرة تفاهم
لە سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بۆ زانستی زیرەکی دەستکرد و بیرکاری و تەکنەلۆژیای زانیاری و پەیوەندی کە لە زانکۆکەمان بەڕێوەچوو لە بەرواری نێوان (٢٧/٤/٢٠٢٤)(٢٨/٤/٢٠٢٤) دوو یاداشتی لێکتێگەیشتن لە نێوان زانکۆکەمان و زانکۆ عیراقیەکان ئیمزاکرا، یاداشتی لێکتێگەیشتنی یەکەم لە لایەن بەڕێز پڕۆفیسۆری یاریدەدەر(د. عزالدین احمد عزیز) سەرۆکی زانکۆکەمان و بەڕێز پرۆفیسۆر(عبدالرزاق لعبي الربیعي) سەرۆکی زانکۆی الوطنیة للعلوم وتکنولوجیا ئیمزاکرا.

ياداشتنامەی لێکتێگەیشتنی دووەم لە لایەن جەنابی بەڕێز سەرۆکی زانکۆمان و بەڕێز پرۆفیسۆری یاریدەدەر (دکتۆر طيف سامي حسن) نوێنەری ڕاگری کۆلێژی زانکۆی المأمون کە بەغداد ئیمزاکرا.

هەردوو یاداشتەکە پەیوەندییان بە ئاڵوگۆڕی مامۆستا و قوتابیانی سەردانکەرەوە هەیە، هەروەها ئاڵوگۆڕی بڵاوکراوە و چاپەمەنیە ئەکادیمییەکان و رێکخستنی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی و نیشتمانی، ئەنجامدانی توێژینەوەی هاوبەش لەلایەن مامۆستایانی هەردوو زانکۆوە، هەروەها چالاکی و بۆنە هاوبەشەکانی تر .

هەروەها لە کاتی ئیمزاکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتن هەر یەک لە بەڕێزان د. محمد احمد رمضان جێگری سەرۆکی زانکۆ و بەڕێز م.سعد الدین رشید رێکخەری کۆنفرانسی ئاماژە پێکراو ژمارەیەک لە مامۆستا و بەرپرسانی هەردوو زانکۆی الوطنية للعلوم والتكنولوجيا و کۆلێژی زانکۆی المأمون ئامادەبوون.